بانكی ناوەندی مۆڵەتی کارکردنی لقی بانكی ئێرانی هەڵوەشاندەوە

بانكی ناوەندی عێراق ڕایدەگەیەنێت" بە لەبەرچاوگرتنی زیانەكانی لقی بانكی ئێرانی بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتی ئەو بانكە درا". 

بانکی ناوەندی عێراق نوسراوێکی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا هاتووە" بە پشتبەستن بە بڕیاری دەستەی بەڕێوەبەری ژمارە (١٨٥)ی ساڵی ٢٠٢٣، بە لەبەرچاوگرتنی زیانەكانی لقی بانكی ئێران لە عێراق و سنووردار بوونی چالاكییەكانی، هەروەها نەتوانینی جێبەجێكردن چالاكییەكانی بانكی و نەبوونی هیچ سوودێك، بڕیاردرا مۆڵەتی بانکەکە لە عێراق هەڵبوەشێنرێتەوە".

هەر دوێنێ بانکی ناوەندی عێراق بڕیاریدا کە هەشت بانک بۆ بەشداریکردن لە پەنجەرەی کڕین و فرۆشتنی دراوی بیانی قەدەغەکراون.

ئەو هەشت بانکە بریتین لە (بانکی وەبەرهێنانی عێراقی، بانکی ئیسلامی نێودەوڵەتی کوردستان، بانکی یەکێتی عێراق، بانکی هودا، بانکی وەبەرهێنانی نێودەوڵەتی ئاشوور، بانکی ئیسلامی باشوور بۆ وەبەرهێنان و دارایی، بانکی ئیسلامی عەرەبی، بانکی بازرگانی حەمورابی).


PM:02:23:05/02/2024