ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی: بەردەوام دەبین لە بایکۆتکردن

ئەنجوومەنی مامۆستایانی ناڕازیی سلێمانی، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسییدا جەختیان لەسەر بەردەوامی بە خەباتی مەدەنیی دەدەن و بایکۆت کردەوە.

دوانیوەرۆی ئەمڕۆ سێ شەممە، لە بەردەم دادگای گشتی شاری سلێمانی، ئەنجوومەنی مامۆستایانی ناڕازیی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا رایانگەیاند" لە پێنج مانگی ڕابردووە، مامۆستایان و فەرمانبەران بە شێوەی بایکۆت و خۆپیشاندان لە ١٣ ناوچەی جیاوازدا بەردەوام بووە، بەڵام بەداخەوە خەباتی مەدەنییمان بەرامبەر حکومەت و حزبێکدا هەڵبژاردووە کە لە زمانی مەدەنیی تێناگەن و نازانن گوێگرتن لە خەڵکی واتای چییە، بەڵكو تەنها لە زمانی چەک و بڕیاری سەپێندراوی دەرەکیی تێدەگەن".

ئەو ڕاگەیاندنە کە لەلایەن مامۆستا عوسمان گوڵپی خوێندرایەوە و تێیدا هاتبوو"حکومەت لە بری ئەوەی ململانێ لەگەڵ نەیارانی ئەم هەرێمەدا بکەن، دێن ململانێ لەگەڵ مامۆستایانی ماف خوراودا دەکەن، بۆیە جوانترین درووشمی "حکومەتی کاربەڕیکەر، شێری ماڵ و ڕێوی دەر”بوو".

ئەوەشیان سختەڕوو " بە هەموو ئەو سزایانەی لە مانگی ڕابردووەوە گیراونەتەبەر دژی مامۆستایان و فەرمانبەران، لە ڕێگەی تیمێکی پارێزەری خۆبەخشەوە بە ڕێگەی یاسایی ڕووبەڕووی هەموو کارە نایاساییەکان دەبینەوە".



PM:06:06:06/02/2024