لە گوندی لاجان لەسەر رێگای هەولێر - گوێڕ لە ئەنجامی تەقەی هەڕەمەکی نێوان دوو بنەماڵە کارمەندی کۆمپانیایەک بریندار بووە.
ئەمڕۆ سێشەممە، لە ئەنجامی تەقەی هەڕەمەکی لە گوندی لاجان لەسەر رێگای هەولێر - گوێڕ بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتی نێوان دوو بنەماڵە شەڕەتەقە روویدا و کارمەندێکی کۆمپانیایەک لە نزیک گوندەکە بریندار بووە.
بە پێی زانیارییەکان کێشەی کۆمەڵایەتی نێوان ئەو دوو بنەماڵەیە دەگەڕێتەوە بۆ زیاتر لە ساڵێک پێش ئێستا کە تێیدا ژن و پیاوێک کوژران و لەو کاتەوە تاوەکو ئێستا ئەو دوو بنەماڵەیە کێشەیان هەیە.