راپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان دیمەنەکانی یەکەم مەشق و ڕاهێنانیان بۆ گەڕانەوەی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی بۆ مەشق و ڕاهێنانەکانی تیپەکە ئاشکرا کرد، دوای ئەو پێکانە کە لەم دواییانەدا تووشی بوو.
ڕۆناڵدۆ داوای لە هاوڕێکانی کرد پاڵپشتی هەردوو یاریزانی سوڵتان ئەلغانم و نەواف ئەلعەقیدی بکەن، دوای ئەوەی لەلایەن لیژنەی پیشەگەری فیدراسیۆنی تۆپی پێی سعودیەوە لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ کرا، بەهۆی کێشەیان لەگەڵ راهێنەری هەڵبژاردەی سعودیە، ڕۆبێرتۆ مانچینی، و جەختیکردەوە کە هەموو کەسێک لە ناو نەسردا یەک خێزانن.
ئەمەش ئاماژەیە بۆ ڕۆڵی سەرکردایەتی ئەستێرە پورتوگالییەکە و هەستی ئەو بۆ هەموو شتێک لەگەڵ یانەکەیدا تا کۆتایی وەرز.
لویس کاسترۆی راهێنەری نەسریش ئاشکرای کرد "کریستیانۆی ئەفسانە ئامادەیە بۆ یارییەکەی سبەی دژی ئەلهیلال”.