گەشتکردن بە ئۆتۆمبێلی تایبەت بۆ وڵاتی ئێران راگیرا

دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ ڕایدەگەیەنێت" لە ئەمڕۆوە گەشتیاران ناتوانن بە ئۆتۆمبێلی خۆیان بچنە خاکی ئێرانەوە". 

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی کۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ گەشتیاران ئاگادار دەکاتەوە کە بە دەیانەوێت بە ئۆتۆمبێلی خۆیان گەشت بکەن بۆ وڵاتی ئێران، لە ئەمڕۆوە گەشتکردن بە ئۆتۆمبێلی تایبەت تاوەکو رۆژی ١٢ی شوبات راگیراوە. 

ئاماژەی بەوەشکردووە، هۆکاری راگرتنی گەشتەکەش دەگەڕێتەوە بۆ یادی ٢٢ی بەهمەن کە لە کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ ماوەی چوار رۆژ پشووی فەرمییە. 

ئەوەشی خستەڕوو، گەشتکردن بەبێ ئۆتۆمبێلی تایبەت ئاساییە و هاتووچۆی بارهەڵگر و بازرگانی رانەگیراوە و بەردەوام دەبێت. 


PM:02:02:08/02/2024