په‌روه‌رده‌ى سلێمانى لەبارەی کەمکردنەوەی پرۆگرامی خوێندن ده‌ڵێت" كه‌مكردنه‌وه‌ی پڕۆگرامی خوێندن پۆلی نۆی بنەڕەتی ناگرێته‌وه".
بەپێی نوسراوێک کە واژوی دڵشاد عومه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رى گشتی په‌روه‌رده‌ى سلێمانى لەسەرە و ئاراسته‌ى په‌روه‌رده‌كانى (ڕۆژهه‌ڵات، ڕۆژئاوا، ده‌ربه‌ندیخان، چه‌مچه‌ماڵ، پێنجوێن، شارباژێر، شاره‌زور، سه‌یدسادق، دوكان و قه‌ره‌داغ) كراوە، تێیدا لەبارەی كه‌مكردنه‌وه‌ى پرۆگرامه‌كانى خوێندن ئاگاداری کردوونەتەوە.
لە نووسراوه‌که‌دا هاتووە" كه‌مكردنه‌وه‌ى پرۆگرامه‌كانى خوێندن، پۆلى نۆى بنه‌ڕه‌تى ناگرێته‌وه و هیچ وانه‌یه‌كى پۆلى نۆیه‌م كورتناكرێته‌وە".
لە پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە، ئیدارەکانی گەرمیان و ڕاپەڕین و پەروەردەی کۆیە، بەهۆی بایکۆتی مامۆستایانەوە بەشێکی دەرگای خوێندگاکان تائێستاش بە داخراوی ماونەتەوە.