ژووری بازرگانی دوای دوو هەفتە لە تەقەکردن لە ئەندامێکی هاتە دەنگ

کەمێک پێش ئێستا ژووری بازرگانی سلێمانی دوای دوو هەفتە لە تەقەکردن لە ئەندامێکی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت" ئیدانەی ئەو دەستدرێژییە دەکەین کە کراوەتە سەر یەکێک لە بازرگانەکانی شاری سلێمانی". 

ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی،ئەمشەو دووشەممە لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە" وەک ھەموو لایەک ئاگادارن لە ماوەکانی ڕابردودا بازرگانێکی شاری سلێمانی لەلایەن چەند چەکدارێکەوە بەشێوەیەکی نایاسایی و دور لە ھەموو بەھایەکی کۆمەڵایەتی دەستدرێژی کرایە سەرو بەسەختی بریندارکرا". 

ئاماژە بەوەشکراوە، وەک ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی وێرای ئیدانەکردنی ئەو دەستدرێژیەی کراوەتەسەر یەکێک لە بازرگانەکانی شاری سلێمانی لە ھەمان کاتدا بە ئەرکی خۆیاندەزانن بەرگری لە ھەموو مافەکانی (بازرگانان ـ پیشەوەران ـوەبەرھێنەران) بکەن بەبێ جیاوازی.

ئەوەشخراوەتەڕوو، لێرەدا وەک ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بڕیاری ئەمڕۆی دادگا کە فەرمانی دەستگیرکردنی "تۆمەتبارانی" دەرکردوە بەرزدەنرخێنن و سوپاسی ھەمولایەنی پەیوەندیدار دەکەن کە بەوپەڕی بەرپرسیارێتیەوە داکۆکیان لەو دۆسیە ھەستیارەدا کرد بۆچەسپاندنی سەروەری یاسا.

لە راگەیەنراوی ژوری بازرگانی سلێمانیدا هاتووە" دەستخۆشى لە سەرۆکی يەكێتی نيشتيمانى كوردستان بافڵ تاڵەبانی،  جێگری سەرۆکی  حكومەتى هەرێمی كوردستان قوباد تاڵەبانى دەكەن بۆ پاڵپشتیكردنيان بۆ باڵا دەست بوون و سەوەرى ياسا، سەلمانديان كە شارى سلێمانى ژينگەيەكى هێمن و  لەباره بۆ سەرجەم وەبەرهينەران و سەرمايەدار و بازرگان وكاسبكارێك کە سەروەت و سامانيان هەميشەپاريزراوه". 

تائێستا یەکێتی گشتی وەبەرهێنانی کوردستان هیچ ڕاگەیەندراوێکی فەرمی لەوبارەیەوە بڵاونەکردووەتەوە. 


PM:08:26:12/02/2024