مامۆستایانى ناڕازى وەڵامى داواکەی پەروەردەی پشدەریان دایەوە

کەمێک پێش ئێستا مامۆستایانى ناڕازى قەزای پشدەر لە ڕاگەیەندراوێکدا وەڵامى داواکەی پەروەردەى سنوورەکەیان دایەوە و دەڵێن" بایکۆت بەردەوام دەبێت". 

دەستەى سەرپەرشتى مامۆستایانى ناڕازی پشدەر لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژە بەوەکەن، داواکارن هیچ مامۆستایەک نەچێتە ژێر کاریگەری ئەو قسە و بەڵێنانەی پەروەردەکان پێیانی دەدەن. 

دەشڵێن" پێویستە ئێمە لەوە هۆشیارتربین و نەکەوینە ژێر کاریگەری هەندێک پڕوپاگەندە کە گوایە تەنیا پشدەر ماوە بایکۆت بشکێنێت، بایکۆت بەردەوام دەبێت و رۆژى چوارشەممەی ئەم هەفتەیە لە شەقام خۆپیشاندان دەکەین". 


ئەمەش لە کاتێکدا پێشتر بەڕێوەبەرایەتى پەروەردەى قەزای پشدەر لە ئاگادارییەکدا داواى لە مامۆستایان و خوێندکاران کرد، ڕۆژی سێشەممە ١٣ی شوبات، پەیوەندی بە ناوەندەکانی خوێندن بکەن بە مەبەستی ئاساییکردنەوەی پرۆسەی خوێندن و دەستپێکردنەوەی دەوام.


AM:12:12:13/02/2024