لەریزبەندی مانگانەی فیفا عێراق بازێکی گەورەی داوە

ئەمڕۆ پێنجشەممە، فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی تۆپی پێی یەکێتییەکان، پۆلێنبەندی نوێی هەڵبژاردە نیشتمانییەکانی بۆ مانگی شوباتی ڕاگەیاند.

 هەڵبژاردەی عێراق  لە ڕیزبەندی نوێی فیفادا بازدانی کردووەو  بە کۆکردنەوەی ١٤٠٩.٤٤ خاڵ لە پلەی ٥٩ی جیهاندایە.

 شێرەکانی میزۆپۆتامیا لە پلەی حەوتەمی ئاسیادا بوون، دوای ژاپۆن، ئێران، کۆریای باشوور، ئوسترالیا، قەتەر و سعودیە

لە پلەی یەکەمی جیهان ئەرجەنتین دێت ،،  پلەی دووەمیش بۆ فەرەنسایە.



بەرازیل پلەی پێنجەمی جیهانی گرتووە.


PM:01:10:15/02/2024