پەروەردەی هەرێم دوایین دەرفەت بە وانەبێژان دەدات

پەروەردەی هەرێم لە نوسراوێکدا ڕۆژی ٢٢ی ئەم مانگەی وەک دوا مۆڵەت بۆ پڕکردنەوەی داتای مامۆستایانی وانەبێژی دانەمەزراو دیاریکرد.

وەزارەتی پەروەردەی هەرێم لە نوسراوێکدا کە ئاراستەی سەرجەم بەرێوەبەرایەتییەکانی پەروەردە کراوە، تێیدا هاتووە" لە رۆژی ١٨ تا ٢٢ی شوباتی ٢٠٢٤ سیستەمی ئی پەروەردە کراوە دەبێت، وەک دوایین دەرفەت بۆ پڕکردنەوەی داتای مامۆستایانی وانەبێژی دانەمەزراو".

ئەوەش هاتووە" هەر کەموکوڕییەک هەبێت لە داتای مامۆستای وانەبێژی دانەمەزراو، بەڕێوەبەرایەتی ناوەندی خوێندن بەرپرسیارێتی لە ئەستۆ دەگرێت، چونکە ئەوەی داتای کەموکوڕی تێدا بێت هیچ بەرپرسیارێتی و پابەندبوونێکمان نابێت بەرامبەری". 

دەقی نوسراوەکەی پەروەردەی هەرێم بەمشێوەیە:


PM:03:50:15/02/2024