دره‌نگانی شه‌وی رابردوو لە سنووری قەزای چەمچەماڵ گه‌نجێكی ته‌مه‌ن (١٩) ساڵان گیانی لەدەستدا و بە وتەی کەسوکارەکەشی" قوربانییەکە لەلایەن ئاسایشی چەمچەماڵەوە تەقەی لێکراوە و کوژراوە".
خانەوادەی ئەو گەنجەی درەنگانی شەوی ڕابردوو لە قەزای چەمچەماڵی سەر بە پارێزگای سلێمانی گیانی لەدەستدا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ڕایانگەیاند" شەوی ڕابردوو کوڕەکەمان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی یەکێتیەوە تەقەی لێکراوە و کۆتایی بە ژییانی هێنراوە".
دەشڵێن" سێ رۆژ پێش ئێستا كوڕه‌كه‌م بۆ خۆشی له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سێكی دیكه‌دا ته‌قه‌ی كردووه و تهقهكانیشی كردووه به ئاسماندا، هیچ كه‌سێكیش سكاڵای له‌سه‌ر تۆمارنه‌كردوه، به‌ڵام فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ ده‌رچووە".
ڕاشیانگەیاند" شه‌وی رابردووش مهفرهزهیەکی ئاسایش هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر ماڵه‌كه‌م و مهفرهزهیەکی دیكه‌ش كه‌وتوونه‌ته دوای كوڕه‌كه‌م و كوشتویانه کە فیشەکێک بەر سەری کەوتووە و لە ئەنجامدا گیانی لەدەستداوە".
وتیشیان" سکاڵامان لەسەر هێزە ئەمنییەکانی یەکێتی تۆمارکردووە و هه‌موو رێكارێكی یاسایی ده‌گرینەبەر".
تائێستا هێزە ئەمنییەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی هیچ ڕوونکردنەوەیەکی فەرمیان دەربارەی ئەو ڕووداوە بۆ ڕای گشتی بڵاونەکردووەتەووە.