بانکی ناوەندی عێراق بڕی دۆلاری فرۆشراوی لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا ڕاگەیاند کە زیاتر لە یەک ملیار و ٨٧ ملیۆن دۆلار فرۆشراوە.
ئەمڕۆ شەممە بانکی ناوەندی بڕی فرۆشی دۆلاری لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکردووە، ١ ملیار و ٨٧ ملیۆن و ٥٧٥ هەزار و ٨٤ دۆلار فرۆشراوە کە ڕۆژانە ٢١٧ ملیۆن و ٥١٥ هەزار و ١٦ دۆلار بووە.
زۆرترین فرۆشی دۆلار لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا ڕۆژی سێشەممە بووە كە ٢٤١ ملیۆن و ٨١٠ هەزار و ٣٩٧ دۆلاری ئەمریكی بووە، هەروەها كەمترین فرۆش ڕۆژی یەکشەممە بووە كە ٢٠٨ ملیۆن و ٢٨٥ هەزار و ٤٠ دۆلاری فرۆشتبوو.
فرۆشی حەواڵەی دەرەکی لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا ٨٢٥ ملیۆن و ٨٧٩ هەزار و ٢٠ دۆلار بووە، بەڵام ٧٢ ملیۆن و ٧٦٠ هەزار دۆلاری بەشێوەی کاش فرۆشراوە.