کاتی ناردنی ٦١٨ ملیارەکە بۆ هەرێم راگەیەندرا

ئەندامێكی پەرلەمانی عێراق ئاشکرای دەکات، هەر كاتێك كۆتایی بە دابەشكردنی مووچەی مانگی شوباتی مووچەخۆرانی عێراق هێندرا، بەغدا ٦١٨ ملیار دینارەكە بۆ مووچەی مانگی دوو بۆ هەرێمی كوردستان دەنێرێت.

چرۆ حەمەشەریف ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بۆ میدیایەکی نزیک یەکێتی راگەیاند" هەر كاتێك حكومەت هەمواری یاسای بودجەی ناردە پەرلەمان كاری لەسەر دەكرێت و تا ئەو كاتەش ناردنی ٦١٨ ملیار دینارەكە بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان بەردەوامدەبێت".

مانگی رابردوو بەهۆی دواکەوتنی مووچەو نەدانی مووچەی سێ مانگی ساڵی ٢٠٢٣ ی مووچەخۆرانی هەرێم ناڕەزایەتییەکی زۆری لەلای خەڵکی کوردستان بەرامبەر دەسەڵاتدارانی هەرێم و بەغدا دروستکردو ناڕەزایەتی مامۆستایان و مووچەخۆرانی هەرێمی بەر فراوانتر کرد. 



AM:12:43:18/02/2024