ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە ١٨ی شوباتی ٢٠٢٤ له شاری بهغدای پایتەختی عێراق لە ڕووداوێکی تەقەکردندا دوو کەس کوژران كه هەردووکیان كهسی نزیكی هادی عامری سهرۆكی ڕێكخراوی بهدری شیعهكانە.
میدیاکانی عێراق ئێوارەی ئەمڕۆ لە زاری سەرچاوە ئەمنییەکانەوە بڵاویانکردەوە" لە ناوچەی رەشیدیەی بەغدای پایتەخت چەند کەسێکی نەناسراو دەستڕێژیان لە دوو کەس کردووە کە بەهۆیەوە دەستبەجێ لەناو ئۆتۆمبێلەکەیان گیانیان لەدەستداوە".
ئاماژە بەوەشدەکەن، یەکێک لە کوژراوەکان ناوی (سەبری عامرییە) کە هاوەڵزاوای هادی عامرییە، ئەوەی دیکەش ئامۆزایەتی و
تەقەکەرەکانیش ماتۆڕسکیلێکیان لێخوڕیووە
لای خۆشیەوە وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژە بەوەدەکات، لە ئێستادا دوو کەس لەسەر ئەو ڕووداوە دەستگیرکراون و هێزە ئەمنییەکانیش دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکانیش شەڕەکە لەسەر پارچەیەک زەوی بووە.