نێچیرڤان بارزانی لە ڕۆژی جیهانی زمانی دایکدا پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا جه‌خت له پاراستن و پێشخستنی زمانی کوردی ده‌کاتەوە.
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان (ماوە بۆدرێژکراوە)، ئەمڕۆ چوارشەممە ٢١ی شوباتی ٢٠٢٤ کە هاوکاتە لەگەڵ ڕۆژی جیهانی زمانی دایکدا، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (ئێکس) ڕایگەیاندووە" جه‌خت له پاراستن و پێشخستنی زمانی کوردی و زمانى دايك بۆ هەموو پێكهاتەكان و بەهێزكردنی فرەچەشنی زمان و كولتورەكان لە كوردستان و مافی خوێندن و په‌روه‌رده و فێربوون و ئازادی زمانی دایک له هه‌موو شوێنێکی سه‌ر زه‌وی ده‌که‌ینه‌وه".
بارزانی دەشڵێت" له‌م ياده‌دا به ڕێزه‌وه هه‌موو ئه‌وانه به بير ده‌هێنينه‌وه كه خزمه‌تیان به زمانی کوردی و زمانی دایک له هه‌موو پێکهاته‌کانی کوردستان کردووه، ده‌ستخۆشى له‌وانه‌ی له‌و خزمه‌ته پیرۆزه به‌رده‌وامن له پێناو پاراستنی گرنگترین ڕه‌گه‌ز و بنه‌مای ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ی و کولتوریدا که زمانی دایکه".
ڕۆژی ٢١ی شوباتی هه‌موو ساڵێك لە لایەن (یونسکۆوە) بە رۆژی جیهانی زمانی دایك دیاریكراوه کە له‌و رۆژه‌دا چەندین چالاكی له سه‌رانسه‌ری جیهاندا به‌ڕێوه‌ده‌چن.