"ئەبوبەكر بەغدادی لەپارێزگای كەركوك بینراوە"


بەوتەی شایەتحاڵەكان‌و سەرچاوەیەكی ئەمنی، ئەبوبەكر بەغدادی خەلیفەی داعش لە سنوری پارێزگای كەركوك بینراوە.

لەمبارەیەوە سایتی سۆمریە نیوز لەزاری سەرچاوەیەكی ئەمنی لە پارێزگای كەركوك رایگەیاند:  ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی‌ له‌ناوچه‌كانی‌ باشوری‌ رۆژئاوای‌ پارێزگای‌ كه‌ركوكه‌و له‌ناو ئه‌و ناوچانه‌دا به‌ئاڕاسته‌ی‌ پارێزگای‌ سه‌ڵاحه‌دین هاتوچۆ ده‌كات.

به‌وته‌ی‌ سه‌رچاوه‌كه‌، به‌غدادی‌ له‌ گونده‌كانی‌ نزیك ناوچه‌ی‌ سدیره‌ی‌ سه‌ر به‌ پارێزگای‌ سه‌ڵاحه‌دین بینراوه‌، كه‌ به‌كاروانێكی‌ بچوكی‌ سه‌ربازی‌ هاتوچۆی‌ كردووه‌و چوار ئۆتۆمبیلی‌ نوێی له‌گه‌ڵدا بووه‌.

هاوكات شایه‌تحاڵێك به‌ مه‌دا پرێسی‌ راگه‌یاندوه‌، به‌غدادی‌ ئێواره‌ی‌ دوێنێ هەینی بینراوه‌، كه‌ له‌ ناوچه‌ی‌ سدیره‌ی‌ سه‌ر به‌ پارێزگای‌ سه‌ڵاحه‌دینه‌وه‌ به‌ره‌و قه‌زای‌ حه‌ویجه‌ (55 كم باشوری‌ رۆژئاوای‌ كه‌ركوك) رۆیشتووه‌.

به‌وته‌ی‌ شایه‌تحاڵه‌كه‌، كاروانه‌كه‌ی‌ به‌غدادی‌، ئۆتۆمبیلێكی‌ جێبی‌ ره‌نگ ره‌ش بووه‌و دوو چه‌كداری‌ داعشی له‌گه‌ڵ بووه‌.



PM:03:12:11/10/2014