وەزیری ناوخۆی هەرێم ڕایدەگەیەنێت" موشەکبارانکردنی هەولێر پێشێلکردنی سەرجەم رێککەوتنە ئەمنییەکانی نێوان عێراق و ئێرانە".
رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان (ماوە بۆدرێژکراوە)، ئەمڕۆ شەممە له کاتی بەڕێوەچوونی مەراسیمی چله‌ی ماتەمینی پێشڕه‌و دزه‌یی و منداڵه‌كه‌ی، وتارێکی پێشکەشکرد و رایگه‌یاند" له‌ده‌ستدانی شه‌هید پێشڕه‌و نابێته هۆی ترسێنه‌ری وه‌به‌رهێن و سه‌رمایه‌داران و به‌ڕێوه‌به‌رانی كه‌رتی تایبه‌ت له كوردستان و هاوكاریكردنی كه‌رتی گشتی و حكومه‌تی هه‌رێم".
وتیشی" هەرگیز هەرێمی کوردستان سەرچاوەی مەترسی بۆسەر وڵاتانی دراوسێ نەبووە، هەروەها هەمیشە نموونەی ئاسایش و سەقامگیری بووە و هێرشی سه‌ر وه‌به‌رهێنه‌ران له هه‌ولێر له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه هیچ پاساوێك هه‌ڵناگرێت".
ڕاشیگەیاند" لە چوارچێوەی ئەو ڕێککەوتنە ئەمنییەی کە لە نێوان عێراق و ئێران ئەنجامدراوە، هەموو ئەو پابەندبوونانەمان جێبەجێکردووە کە لەو ڕووەوە بەسەرماندا سەپێنراوە، ئەم بۆردومانە مووشەکییە پێشێلکردنی سەرجەم بڕگەکانی ئەو ڕێککەوتنە بووە".
شەوی ١٥ی کانوونی دووەمی ئەمساڵ سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران بە مووشەکی جۆری بالیستی هێرشیکردە سەر شاری هەولێر و ژمارەیەک ناوچەی مەدەنی.
بەپێی دواین ئامارەکان، چوار کەس بەهۆی ڕووداوەکەوە گیانیان لەدەستدا و شەش کەسی دیکەش برینداربوون، ئەمە جگە لەوەی زیانێکی ماددی زۆریش لە ماڵە مەدەنییەکاندا کەوتووە.