ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە نرخی دینار لە کاتی داخستنی بازاڕی دراودا لە هەرێم و عێڕاق بەرامبەر دۆلار دابەزینی بەخۆوە بینی.
لە کاتی داخستنی بازاڕدا ئەمڕۆ دووشەممە ٢٦ی شوباتی ٢٠٢٤ نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٥١ هەزارو `٣٥٠ دینار بوو، لە کاتێکدا کە بەیانی لە کاتی کردنەوەی بازاڕدا نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٥١ هەزار دینار بوو.
ئەمڕۆ دووشەممە بانکی ناوەندی بڕی ٢٠٦ ملیۆن و ٥٥٥ هەزار و ١٦ دۆلاری خستە بازاڕەوە، کە ١٧٦ ملیۆن و ٥٢٥ هەزار و ١٦ دۆلار بەشێوەی حەواڵە و ٣٠ ملیۆن و ٣٠ هەزار دۆلاریشی بەشێوەی کاشە.
.