نرخی دینار لە کاتی داخستنی بازاڕدا بەرزدەبێتەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ سێ شەممە نرخی دینار بەرامبەر دۆلار لە کاتی داخستنی بازاڕی دۆلاردا بەراورد بە بەیانی ئەمڕۆن کاتی کردنەوەی بازاڕ بەرزدەبێتەوە.

نرخی دینار ئێوارەی ئەمڕۆ سێ شەممە لە کاتی داخستنی بازاردا ١٠٠ دۆلار بە ١٥١ هەزار دینار بوو، بەیانی ئەمڕۆ لە کاتی کردنەوەی بازاڕدا ١٠٠ دۆلار بە ١٥١ هەزارو ٤٠٠ دینار بوو.

هەرچەندە ماوەی زیاتر لە دوو مانگە نرخی دۆلار بەرامبەر دینار دابەزینی بەرچاوی بەخۆوە بینیووە، بەلآم هێشتا ئەو دابەزینە زۆر دوورە لە یاسای بوودجەی عێراقەوە کە بڕی ١٠٠ دۆلار بە ١٣١ هەزار دینار داناوە، ئەمەش لە کاتێکدایە کە بەرپرسانی بانکی ناوەندی عێراق لە لێدوانەکانیاندا باس لە دابەزینی زیاتری نرخی دۆلار بەرامبەر دینار دەکەن لە ئایندەدا.





PM:05:43:27/02/2024