بەهۆی رووداوێکی تەقەکردنەوە لە قەزای کفری هاوڵاتییەک گیانی لەدەستدا

بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی لە سنووری قەزای کفری لە رووداوێکی تەقەکردندا کەسێک گیانی لەدەستدا.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی قەزای کفری، ئەمڕۆ چوارشەممە لە لێدوانێکدا بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە" لە قەزای کفری سەر بە ئیدارەی گەرمیان لەسەر کێشەی زەوی و زار گرژی و ئاڵۆزی لە نێوان دوو برادا ڕوویداوە". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئەنجامی دەمەقاڵێکەدا برایەک برا بچووکەکەی خۆی کوشتووە کە تەمەنی لە نێوان (٣٠ بۆ ٣٥) ساڵە. 

ئەوەشی خستەڕوو، لە ئێستادا بەمەبەستی توێکاری تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادی کەلار کراوە و "ھێزە ئەمنییەکانیش بە دوای دۆزینەوەی بکوژەکەدا دەگەڕێن". 


PM:12:54:28/02/2024