ڕۆژی دەستپێکردنی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵی خوێنگەکان ڕاگەیەندرا

وەزیری پەروەردەی هەرێم رایدەگەیەنێت" لە کۆتایی مانگی حوزەیرانی داهاتوودا تاقیکردنەوەی کۆتایی ساڵی خوێندکاران دەستپێدەکات". 

ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردەی هەرێم، ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٩ی شوباتی ٢٠٢٤ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" بەزۆرینەی دەنگی ئەنجومەنی وەزاری وەزارەتی پەروەردە پڕۆگرامەکانی خوێندن کەمدەکرێتەوە". 

ئەوەشی خستەڕوو، ئەو هەنگاوە کاریگەری لەسەر پۆلی (١٢)ی ئامادەیی نابێت و پێنج نمرەش بە خوێندکاران دەدرێت. 

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ڕۆژی ٢٣ی حوزەیرانی ئەمساڵ تاقیکردنەوەی کۆتایی ساڵ دەستپیدەکات و لە کۆتایی مانگی نیسان یان سەرەتای مانگی ئایار بڕیار لەسەر چۆنێتی وەرگرتنی خوێندکاران یەکلادەکرێتەوە. 


PM:01:46:29/02/2024