وتەبێژی وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق ڕایدەگەیەنێت" لە مانگی ڕەمەزاندا چوار مادده‌ی خۆراكی بۆ بەشە خۆراکی هاوڵاتییان زیاد ده‌كرێت".
محه‌مه‌د حه‌نون وته‌بێژی وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق، ئەمڕۆ پێنج شەممە ڕایگەیاند" ئاماده‌كاریمان دەستیپێکردووە کە لە مانگی ڕه‌مه‌زاندا ١١ مادده‌ی خۆراكی له چوارچێوه‌ی سه‌به‌ته‌ی خۆراكیدا به‌سه‌ر هاوڵاتییاندا دابه‌شدەکرێت".
ئەوەشی خستەڕوو، بۆ بەشە خۆراکی هاوڵاتییان لە مانگی ڕەمەزاندا چوار مادده‌ی دیکەی خۆراكی زیاد كراوه وه‌ك (نیشاسته، شه‌عرییه، مه‌عكه‌رۆنی و ئاردی سفر)، هەروەها مادده بنه‌ڕه‌تییه‌كان بریتین له (شه‌كر، زه‌یت، ئاوه‌ته‌ماته، برنج، ئارد، پاقله‌مه‌نییه‌كان) كه دوو ماده‌ی خۆراكی به‌ده‌ستده‌هێنن.