لە سنووری شارەدێی گوێر دوو منداڵ خنكان و تەرمەكانیان لەلایەن تیمەكانی بەرگری شارستانییەوە دەرهێنرانەوە.
بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هەولێر لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كەمێك پێش ئێستا دوو منداڵ لە گوندی جومكە و بنبێزر لە ڕێگای گوێرخنکان.
ڕوونیشی كردۆتەوە، تیمەكانی ژێر ئاو توانیان بگەنە شوێنی مەبەست و ھەردوو تەرمەكە دەربھێنن.
تا ئێستا ناسنامەی منداڵەکان دیار نییە.