کەمێک پێش ئێستا ماوەی هەڵبژاردنی پەرلەمان لە کۆماری ئیسلامی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان بۆ دوو کاتژمێری دیکە درێژکرایەوە.
میدیای فەرمی ئێران بڵاویکردەوە" دوو کاتژمێری دیکە بۆ دەنگدانی هەردوو هەڵبژاردنی پەرلەمان و ئەنجومەنی شارەزایانی ئێران درێژکرایەوە و تا کاتژمێر (١٠:٠٠)ی شەو پڕۆسەکە بەردەوام دەبێت".
بڕیاربوو کاتژمێر (٦:٠٠)ی ئێوارەی ئەمڕۆ بە کاتی تاران پرۆسەی دەنگدان کۆتایی بێت، بەڵام تاوەکو کاتژمێر (٨:٠٠)ی ئەمشەو درێژکرایەوە و ئەمجارەش بۆ دوو کاتژمێری دیکە درێژکراوەتەوە.
پەرلەمانی ئێران لە (٢٩٠) کورسی پێکدێت کە ١٥ هەزار و ٢٠٠ کەس خۆیان کاندید کردووە و ئەنجوومەنی شارەزایانی رێبەری ئێرانیش (٨٨) ئەندامن.