لە هەولێر نرخى ئەمپێرى کارەباى مۆلیدە ئەهلییەکان دیاریکرا

لە مانگی ڕابردوودا نرخی کارەبای مۆلیدە ئەهلییەکان لە هەولێر لە نێوان ١٢ بۆ ١٧ هەزار و ٥٠٠ دینار دیاریکراوە.

ئەندازیار قارەمان مەولود لێپرسراوی لیژنەی مۆلیدە ئەهلییەكان لە پارێزگای هەولێر، لە لێدوانێکدا بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە" کارەبای مۆلیدە ئەهلییەکان بۆ مانگی ڕابردوو بە تێکڕا (٣٨٩) کاتژمێر کارەبایان بە هاوڵاتیان داوە". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، نرخی هەر ئەمپێرێک کارەباى مۆلیدە بۆ مانگی ڕابردوو لە نێوان ١١ هەزار و ٧٥٠ دینار و ١٧ هەزار و ٥٠٠ دینار دیاریکراوە.


PM:02:01:02/03/2024