لە قەزای سمێڵ لە ئاهەنگێکی هاوسەرگیریدا شەڕ روودەدات‌و کوژراو بریندار هەیە


ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە لە ئاهەنگێکی بووک گواستنەوە لە  کۆمەڵگەی رزگاریی سنووری قەزای سێمێل، شەڕێک رویداو، کەسێک بە گوللـە کوژرا دوو کەسی دیکەش برینداربوون.
 
بەپێی زانیارییەکانی " سپی " شەڕەکە لە دوای تەواوبوونی ئاهەنگەکە لە نێوان چەند کەسێکدا روویداوە کە ئامۆزای یەکدی بوون و، ئەو کەسەی کوژراوە ناوی ئیدریس رەمەزانەو تەمەنی نزیکی ٥٠ ساڵەو گوولە بەر سەری کەوتووە.

 دوای رووداوەکە هێزە ئەمنییەکان گەیشتنە شوێنێ رووداوەکەو دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووەو تا ئێستا هۆکاری رووداوەکە نەزانراوە.
  



PM:07:30:02/03/2024