قائیمقامی هەولێر ڕایدەگەیەنێت" ١٠ وێستگەی بەنزین کە کوالێتی بەنزینەکەیان خراپ بووە داخراون".
نەبەز عەبدولحەمید قائیمقامی هەولێر، ئەمڕۆ یەکشەممە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" لە درێژەی بەدواداچوون و چاودێریکردنی لێژنەکانی پشکنین و چاودێری و پشکنینە لەناکاوەکان بۆ وێستگەکانی سووتەمەنی (بەنزینخانە)، بەهۆی فرۆشتنی بەنزینی کوالێتی خراپ و پابەند نەبوونیان بە ڕێنماییەکان، (١٠) وێستگەی بەنزین (بەنزینخانە) لە هەولێر داخران و سزا دران".
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ڕۆژی ٢٠٢٤/٢/٢٤ تاکو ٢٠٢٤/٢/٢٩ (١٠٨) وێستگە کە پشکنینیان بۆ کراوە.
ئەو وێستگانەی داخراون بریتین لەمانە:
وێستگەی باران
ڕێگای خەبات
وێستگەی وار ئۆیل/ڕێگای خەبات
وێستگەی دڵنیا
وێستگەی فیڕاڕی
وێستگەی باخەوان
وێستگەی باکوور
وێستگەی پێشمەرگە
وێستگەی بەهەست
وێستگەی کەرکوك
وێستگەی دونیا