سودانی: پێویستە پرسی پارێزگاری کەرکوک یەکلایی بکرێتەوە

نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایدەگەیەنێت" پێویستە لە ماوەی دوو هەفتەدا پرسی پارێزگاری کەرکوک یەکلایی بکرێتەوە". 

نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق، ئەمشەو یەکشەممە ٣ی ئازاری ٢٠٢٤ لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌یه‌كی كرد كه‌ هێزه‌ سیاسییه‌ براوه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوكی له‌خۆگرتبوو". 

ئاماژە بەوەشکراوە، لە کۆبوونەوەکەدا رێککەوتن کراوە لەسەر ئەوەی تاوتوێی پرۆژەی لایەنەکان بکرێت بۆ پێکهێنانی ئیدارەی نوێی کەرکوک و لە ماوەی دوو هەفتەدا سەرجەم ئەو پرۆژانە بکرێن بە یەک پاکێج، بۆ ئەوەی ناکۆکی نێوان هێزە سیاسییەکان چارەسەر بکرێت و پارێزگار و سەرۆکێکی نوێ بۆ ئەنجومەنی پارێزگاکە دیاری بکرێت. 


PM:10:23:03/03/2024