بازرگانی عێراق دابەشکردنی بەشەخۆراکی ڕاگەیاند

وەزارەتی بازرگانی عێراق وادەی دابەشکردنی بەشەخۆراکی تایبەت بە مانگی ڕەمەزانی دیاریکرد کە پێکهاتووە لە دە ماددە.

وەزارەتی بازرگانی عێراق ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕاگەیاند، هەفتەی داهاتوو کە دەکاتە سەرەتای مانگی ڕەمەزانی پیرۆز بەشەخۆراکی تایبەت بە مانگی رەمەزان لە ڕێگەی بریکارەکانی خۆراکەوە بەسەر هاووڵاتییاندا دابەشدەکرێت.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بە ماددە خۆراکییە زیادکراوەکان بۆ مانگی ڕەمەزان کراوە ئەوانیش " شەعرییە، مەعکەرۆنی، ئاردی سفر و نیشاستە" لەخۆ دەگرێت.

وەزارەتی بازرگانی ئەوەشی خستەڕوو، بەشەخۆراکی مانگانە بەسەر هاووڵاتیاندا دابەشدەکرێت کە پێکهاتووە لە شەش ماددەی خۆراکی سەرەکی و بەوەش کۆی گشتی ئەو ماددە خۆراکییانەی کە بەسەر هاووڵاتیاندا بۆ مانگی ڕەمەزان دابەشدەکرێت دەبنە ١٠ ماددە.


PM:01:48:06/03/2024