تەقینەوەیەکی گەورە لە پاڵاوگەیەکی نەوتی ئێران ڕوویدا

ئەمڕۆ پێنج شەممە ٧ی ئازاری ٢٠٢٤ تەقینەوەیەکی گەورە لە پاڵاوگەی نەوتی بەندەر عەباس لە ئێران ڕوویدا کە بەهۆیەوە کوژراو و برینداری لێکەوتەوە. 

میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە" ئەمڕۆ تەقینەوەیەکی گەورە لە پاڵاوگەی نەوتی بەندەر عەباسی ناوەندی پارێزگای هورمزگان لە باشووری ڕۆژهەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێران روویدا". 

ئاماژە بەوەشکراوە، لە ڕووداوەکەدا ئاگرێکی گەورە لە یەکێک لە ناوەندەکانی پاڵاوگەکە کەوتووەتەوە کە بەهۆیەوە کوژراو و برینداری لێکەوتوەتەوە، بەڵام تائێستا ژمارەی قوربانییەکان نەزانراوە. 

تا ئێستا بە فەرمی هۆکاری تەقینەوەکە نەزانراوە، بەڵام بەشێک لە میدیاکان باس لەوە دەکەن کە ئەگەری هەیە ڕووداوەکە بەهۆی هێرشێکەوە بووبێت.


PM:01:56:07/03/2024