تەقینەوەیەک لە نێو بارەگای پاسەوانی سنووری هەولێر ڕوویدا

مین لە نێو بارەگای پاسەوانی سنووری هەولێر تەقییەوە و کوژران و برینداربوونی سێ کەسی لێ کەوتەوە.

بە پێی زانیارییەکان پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە، تەقینەوەیەک لە نێو بارەگای پاسەوانی سنووری هەولێر لە کانی قرژاڵە ڕوویدا.

بە هۆی تەقینەوەکەوە دوو ئەفسەر بەناوی ( عەبدولکەریم جەلال و مەسعود خەلیل)  گیانیان لەدەستدا و کەسێکی دیکەش بەناوی ( رزگار مەجید) بریندارە و برینەکانی قوڵە.


PM:12:18:10/03/2024