لە ڕۆژی ١٥ی ئەم مانگەوە چەندین ئاهەنگی گەورە لە باکوری کوردستان، بە بۆنەی جەژنی نەورۆزەوە سازدەکرێت.
ئاهەنگەکە کە لەلایەن پارتی گەلانی دیموکراتی و هاوپەیمانەکانییەوە لە هێزە سیاسیەکان و رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی ئەنجامدەدرێت لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا بەرنامەکانی نەورۆزی ئەمساڵیان بڵاوکردەوە و ڕایانگەیاند" نەورۆزی ئەمساڵ لە ١٥ی ئادار لە ناوچەی دەپی خارپێت دەستپێدەکات".
دەشڵێن" بەپێی بەرنامەکان نەورۆزی ئەمساڵ لە سەدان ناوچە پیرۆز دەکرێت کە ٥٧ جێگەیان ناوەندی دەبێت و ئاهەنگی گەورەن".
ئەوەشیان خستەڕوو، وەکو هەموو ساڵێک لە ئامەدی باکوری کوردستان ئاهەنگی نەورۆز لە گۆڕەپانی نەورۆز پیرۆز دەکرێت.