سەرۆک وەزیرانی ماوە بەسەرچوو، مەسرور بارزانی دەڵێت " خەڵکی کوردستان هەرگیز ڕێگە نادات عێراق بگەڕێنرێتەوە بۆ سەردەمی دیکتاتۆری و تاکڕەوی".
بەبۆنەی رێککەوتنی ١١ ی ئازارەوە، ئەمڕۆ دووشەممە، مەسرور بارزانی، پەیامێکی بڵاوکردەوەو دەڵێت "شۆڕش و خۆڕاگری وقوربانیدانەکانی گەلی كوردستان، حکومەتی ئەوکاتی عێراقی ناچار کرد دان بە بەشێک لە مافە ڕەواکانی گەلی کوردستاندا بنێت. بە تایبەتی ڕێککەوتن لە سەر هەموارکردنەوەی دەستووری کاتی و داننان بەوەی عێراق لە دوو نەتەوەی سەرەکی (عەرەب و کورد) پێکهاتووە و دەستووریش دان بە مافە نەتەوەییەکانی گەلی کورد دەنێت".
ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە دواجار ڕژێمی ئەو سەردەمەی عێراق، لە ڕێککەوتننامەکە پاشگەز بووەوە و پەنای بردەوە بۆ شەڕ و دژایەتیکردنی خەڵکی کوردستان و سەرەنجام عێراقی دووچاری ماڵوێرانی و کارەساتی گەورە کرد کە تا ئێستاش خەڵکی عێراق، باجەکەی دەدەن.
مەسرور بارزانی بۆ بارودۆخی ئەمڕۆ جەخت لە پێویستی و گرنگیی پاراستن و ڕێزگرتن لە مافە دەستوورییەکانی گەلی کوردستان و قەوارەی دەستووری هەرێمی کوردستان دەکاتەوەو، دەڵێت" خەڵکی کوردستان هەرگیز ڕێگە نادات مافەکانی پێشێل بکرێت و ستەم و زۆرداری لێ بکرێت و عێراق بگەڕێنرێتەوە بۆ سەردەمی دیکتاتۆری و تاکڕەوی".
هەورەا مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی لە پەیامێکدا بەو بۆنەیەوە دەلێت" رێككەوتننامەی یازدەی ئادار بەرهەمی شۆڕشی ئەیلول بە ڕابەرایەتیی بارزانیی نەمر و خەبات و قوربانیدانی پێشمەرگە و سەرجەم چین و توێژەکانی كوردستان بوو لە بەرانبەر ستەم و زۆرداریی دەستەڵاتدارانی عێراق. بەرهەمی ئەو خەباتە تۆكمەیە بوو كە لەپێناو گەڕاندنەوەی ماف و مسۆگەركردنی دیموكراسی و شەراكەت و پێكەوەژیان دەستی پێكرد و حكومەتی ئەوكاتی عێراقی ناچار كرد دان بە بەشێك لە مافەكانی گەلەكەماندا بنێت".
لە درێژەی پەیامەکەدیا دەشڵێت "لە پەنجا و چوارەمین ساڵیادی رێككەوتننامەی یازدەی ئاداردا جەخت لە پەیامی ئاشتیخوازانە و پێكەوەژیانی گەلی كوردستان دەكەینەوە و ئەوەش دووپات دەكەینەوە كە گەلی كوردستان بۆ گەیشتن بە مافەكانی قوربانییەكی بێهەژماری داوە و لەڕێگەی چەسپاندنی دۆزە رەواكەیدا لە خەبات و تێكۆشانی خۆی بەردەوام دەبێت".
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمیش لە پەیامێکدا دەڵێت، "لهم یادهدا مێژووی پڕ له نههامهتیی دهوڵهتی عێراق به بیری ههمووان دههێنینهوه، كه لۆژیكی هێز و بیر و سیاسهتی نكۆڵیكردن له مافهكانی گهلی كوردستان و پێكهاتهكانی عێراق بهگشتی، چ زیانێكی له وڵات داوه؟"
ئاماژەی بەوەش کردووە، "پاشگهزبوونهوهی دهسهڵاتی ئهوسای عێراق له رێككهوتننامهكه، شهڕ و ماڵوێرانی و كارهسات و ناسهقامگیریی بهردهوامی بۆ عێراق و گهلانی بهدوای خۆیدا هێنا كه لێكهوتهكانی تا ئهمڕۆش بهردهوامن."
سەرۆکی هەرێمی کوردستان داوا دەکات له ههرێمی كوردستان ئهو یاده بکرێتە دهرفهتی لێكگهیشتنی هاوبهشی لایهنه سیاسییهكان بۆ تێپهراندنی كێشه و ناكۆكی "تاوەکو پێكهوه رووبهڕووی ئاڵنگارییهكان ببینهوه و دهستكهوت و مافه دهستوورییهكان و قهوارهی فیدراڵیی ههرێمی كوردستان بپارێزین."