ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورکیا سنووری قەزای ئامێدی سەر بە پارێزگای دهۆک بۆردوومانکرد.
بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری ماڵپەڕی (سپی)، ئێوارەی ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا ناوچەکانی نهێلی و سەرگەلییان لە سنووری ئامێدی سەر بە پارێزگای دهۆک بۆردوومانکردووە.
تا ئێستا لەبارەی زەرەر و زیانەکانی ئەو بۆردوومانەوە هیچ زانیارییەک بەردەست نییە.