لە میانەی بەڕێوەچوونی ئاهەنگەکانی چوارشەممە سوری لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان ١٤ کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە دوو هەزار کەسی دیکەش برینداربوون.
بەپێی هەواڵی میدیاكانی ئێران، بەهۆی ئاهەنگەکانی چوارشەممە سووری لە ئێران و رۆژههڵاتی كوردستان ١٤ کەس گیانیان لەدەستدا و ٢ هەزار و ١١٤ کەسی دیکەش برینداربوون.
ئاماژە بەوەشکراوە، بەهۆی یارییە ئاگرینەکانەوە ڕووداوەکە ڕوویداوە کە ٧٠٠ کەس زیان بەرچاوەکانیان گەیشتووە و ٦٨١ کەسی دیکەش جەستەیان سووتاوە.
چوارشەممە سووری جەژنێکی مێژووی خەڵکی ئێران و ڕۆژھەڵاتی کوردستانە کە لە کۆتایی ئێوارەی سێشەممە لەسەر چوارشەممەی ساڵدا بەڕێوەدەچێت.