لە سلێمانی نرخی بەنزین دادەبەزێت

بڕیارە لە ئێوارەی ئەمڕۆوە نرخى به‌نزین به‌ هەرسێ جۆرەکەیەوە له‌ بەنزینخانەکانی پارێزگای سلێمانى دابەزێت.

بەهمەن شێخ قادر وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی، دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنج شەممە لە لێدوانێکدا بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە" لە کاتژمێر (٤:٠٠)ی ئێوارەی ئەمڕۆوە نرخی بەنزین بە هەرسێ جۆرەکەیەوە  بۆ هەر لیترێك (٢٥) دینار دەدەبەزێت". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، هۆکاری سەرەکی دابەزینی نرخی بەنزین، پەیوەندی بە کەمبوونەوەی خواست و بەرزبوونەوەی خستنەڕوویەوە هەیە لە بازاڕدا.

بەپێی نرخە نوێکان، نرخی بەنزینی سوپەر لە هەزار و ٢٢٥ دینارەوە دەکرێت بە هەزار و ٢٠٠ دینار، موحەسەن، هەزار و ٧٥ دینارەوە دەبێت بە هەزار و ٥٠ دینار، هەروەها نۆرماڵیش لە ٨٥٠ دینارەوە دەبێت بە ٨٢٥ دینار.


PM:02:23:14/03/2024