لە کاتی داخستنی بازاڕدا نرخی دینار بەرزدەبێتەوە

ئێوارەی شەممە ١٦ی ئازاری ٢٠٢٤ نرخی دینار بەرامبەر بە دۆلار لە کاتی داخستنی بازاڕدا ڕووی لە بەرزبوونەوە کرد. 

ئێوارەی ئەمڕۆ لە کاتی داخستنی بازاڕی دراودا نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٥٠ هەزار و ١٠٠ دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەکرا، لە کاتێکدا بەیانی ئەمڕۆ نرخی ١٠٠ دۆلار لە بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراودا بە ١٥٠ هەزار و ٣٥٠ دینار بوو. 

هەفتەی ڕابردوو بانكی ناوەندی عێراق بڕی ١ ملیار و ١٠٣ ملیۆن و ٩٦٥ هەزار و ٣٦٢ دۆلاری فرۆشتووە کە ١ ملیار و ٢٤ ملیۆن و ٨٠٦ هەزار و ٤١٩ دۆلاری بەشێوەی حەواڵە و ٧٩ ملیۆن و ١٥٨ هەزار و ٩٤٣ دۆلاریشی بەشێوەی کاش فرۆشتووە. 


PM:05:13:16/03/2024