رۆشنبیری و هونەری دهۆک لە ڕاگەیەندراوێکدا داوا لە هاوڵاتییان دەکات لە ماڵەکانیانەوە بە هەڵکردنی چرایەکیش بێت بەشداری لە ڕێوڕەسمی جەژنی نەورۆزی ئەمساڵ بکەن.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و هونەری دهۆک، ئەمڕۆ یەکشەممە ١٧ی ئازاری ٢٠٢٤ لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" رۆژی ٢٠ی ئازاری ٢٠٢٤ لە کاتژمێر (٦:٣٠)ی ئێوارە رێوڕەسمی هەڵکردنی ئاگری نەورۆز سازدەکەین".
بەڕێوەبەرایەتی ڕۆشنبیری و هونەری دهۆک داواش لە هاوڵاتییان دەکات، بە هەڵکردنی چرایەک لە جێگای خۆیانەوە بەشداری ئەو رێوڕەسمە بکەن لەگەڵیاندا.