نرخی زێڕ ڕووی لە دابەزین کرد

ئەمڕۆ هەینی ٢٢ی ئازاری ٢٠٢٤ نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم گۆڕانکاری بەسەردا هات و نرخەکەی ڕووی لە دابەزین کرد و هەر ئۆنسەیەک زێڕ بە دوو هەزار و ١٨٠ دۆلاری ئەمریکی مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەڵام دوێنێ نرخی هەر ئۆنسەیەک زێڕ بە دوو هەزار و ٢٢٢ دۆلار بوو. 

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم بۆ ئەمڕۆ بەم شێوەیەیە:

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە (٥٢٥) هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٢ بە (٤٨٠) هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە (٤٦٠) هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە (٣٩٤) هەزار دینارە.


AM:11:48:22/03/2024