بەرامبەر بۆردومانی تورکیا لە ئامێدی مەلایەک داوایەک لە خەڵک دەکات

ئەمشەو هەینی ٢٢ ی ئازار مەلای گوندێکی دەڤەری شارۆچکەی ئامێدی داوا لە خەڵکەکە دەکات نەچن بۆ ( نوێژ و تەراوح ) بۆ ئەوەی پارێزراوبن لە تۆپبارانی تورکیا. 

ئەمشەو تورکیا تۆپارانی چەندانی گوندی بناری چیای مەتینی کرد، لەوانە گوندەکانی سەرگەلی و بەرچی و نهێل، تورکیا لە تۆپبارانەکەیدا ناو گوندەکانی کردۆتە ئامانج و زۆربەی تۆپەکان لەناو گوندەکان و چواردەوری کەوتوونەتەوەو ترس و دڵەڕاوکێیەکی لەلای خەڵکەکە دروستکردووە.

بۆ ئەوەی خەڵکی گوندەکەیان زەرەر نەکەن، مەلای گوندی بەرچی لە مینبەری مزگەوتەکەو لە رێگای تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە داوا لە خەڵک دەکات لە ماڵی خۆیان خواپەرستی بکەن و پێویست ناکات بچنە مزگەوت بۆ نوێژ و تەرواح.

هێرش و تۆپبارانی ئەمشەو تورکیا کە ناوەندی گوندەکان و چواردەوری کردۆتە ئامانج لە کاتێکدایە کە تورکیا خۆی بۆ هێرشێکی بەرفروان لە مانگی نیساندا ئامادە دەکات و ئامانج لە هێرشەکەش کۆنترۆڵکردنی چیای ستراتیژی گارەیە.

تورکیا لە دوو ساڵی رابردوودا لە چەند ئۆپراسیۆنێکدا مەدای قوڵی داگیرکردنی خاکی هەرێمی بەرفراوانکردووەو لە ئێستادا زیاتر لە ٣٥ کم هاتۆتە ناو هەرێمەوەو بەدەیان سەربازگەی نوێی داناوە کە ژمارەیەکی بەرچاویان لە سەر چیای ستراتیژی مەتینە. 

بۆ بینینی ڤیدیۆکە جۆینی تێلیگرامی سپی بکە..
 

PM:11:09:22/03/2024