عومەر سەید عەلی ڕایدەگەیەنێت" بزوتنەوەی گۆڕان بە پێویستی دەزانێت کە چیتر دابەشکردنی موچە دوانەخرێت و بەو داهاتەی لەبەردەستی حکومەتی هەرێمدایە دەست بە دابەشکردنی بکرێت".
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٤ی ئازاری ٢٠٢٤ شندێکی مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆ، بە مەبەستی گەیاندنی پەیام و ناڕەزای ئەنجومەنی سەرتاسەری مامۆستایان و فەرمانبەران لە سلێمانی، سەردانی بزوتنەوەی گۆڕانیان کرد، لەلایەن عومەر سەید عەلی و باژێروانی سلێمانی و ژوری حکومەت پێشوازییان لێکرا.
لای خۆیەوە عومەر سەید عەلی ڕایگەیاند" بزوتنەوەی گۆڕان بە پێویستی دەزانێت کە چیتر دابەشکردنی مووچە دوانەخرێت و بەو داهاتەی لەبەردەستی حکومەتی هەرێمدایە دەست بە دابەشکردنی بکرێت".
هەروەها سەبارەت بە میکانیزمەکانی تەوتین و هەژماری من جەختی کردەوە کە پێویستە میکانیزمەکانی بە ئەلیکترۆنیکردنی موچە، نەکرێنە لەمپەر لە بەردەم دابەشکردنی موچە و بارگرانی زیاتری ژیانی خەڵک و موچەخۆران.
ڕاشیگەیاند" پشتیوانی خواستەکانی مامۆستایان و فەرمانبەرانن و هەر جۆرە ڕێکار و فشاری مەدەنین بۆ جێبەجێکردنی داخوازیە ڕەواکانیان".