خشتەی مووچەی فەرمانبەران راگەیەندرا

دوای زیاتر لە ٥٠ ڕۆژ لە دواکەوتنی مووچەی فەرمانبەران، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنج شەممە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم خشتەی مووچەی بۆ مانگی (شوبات) بڵاوکردەوە، بەڵام لە لیستەکەدا وادەی دابەشکردنی مووچەی (٩) شوێنی تێدا نییە و هیچ ڕوونکردنەوەیەکی فەرمیش لەوبارەیە بڵاونەکراوەتەوە. 

بەپێی ئەو خشتەیەی وەزارەتی دارایی هەرێم بڵاویکردووەتەوە و وێنەیەکی دەست (سپی) کەوتووە، ڕۆژی شەممە ٣٠ی ئازار تا ٢ی نیسانی ٢٠٢٤ دەست دەکرێت بە دابەشکردنی مووچەی مانگی (شوباتی) ئەو وەزارەت و دەستانەی کە لە خشتەی هاوپێچ دا هاتووە، بەڵام لە لیستەکەی دارایی هەرێمدا هەریەك لە وەزارەتی پێشمەرگە، دەزگای ئاسایشی هەرێم، هێزەكانی زێرەڤانی، یەكەكانی ٧٠ و ٨٠ی هێزی پێشمەرگە، هەرسێ سەرۆكایەتی هەرێم و پەرلەمان و حكومەتی تێدا نییە. 

هەروەها لیستی دابەشکردنی مووچەی ئەو وەزارەتانەی لە لیستەکەدا هاتووە بەمشێوەیە: 


PM:05:31:28/03/2024