هەشت سیناتۆری ئەمریکی نامه‌یه‌كی هاوبه‌شیان ئاراسته‌ی جۆو بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مریكا كردووه کە داوادەکەن سه‌ردانه‌کەی محه‌مه‌د شیاع سودانی هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه، و دەڵین" ئێران پاڵپشتی لەو گروپە تێروریستانە دەکات کە لەلیستی سزاکانی ئەمریکادان". هەروەها ئاشکراکراوە کە سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌كاتی سه‌ردانه‌كه‌ی مانگی رابردووی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی( ماوە بۆ درێژکراوەی) هه‌رێمدا بۆ ئه‌مریكا، ئاماده نه‌بووه بیبینێت و کۆبوونەوەی لەگەڵدا بکات.
دوای ئەوەی نووسینگەی سوودانی ئاشکرایکرد بڕیاره رۆژی ١٥ نیسان، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق سه‌ردانی ئه‌مریكا بكات و له كۆشكی سپی له‌گه‌ڵ جۆو بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مریكا كۆبێته‌وه هەشت سیناتۆری ئەمریکی نامه‌یه‌كی هاوبه‌شیان ئاراسته‌ی جۆو بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مریكا كردووه کە داوادەکەن سه‌ردانه‌کەی محه‌مه‌د شیاع سودانی هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه, به‌بیانووی ئه‌وه‌ی، حكومه‌ته‌كه‌ی سودانی "له‌ژێر كاریگه‌ریی ئێراندایه".
لە نامەکەدا ئەوەشخراوەتەروو کە " ئێران پاڵپشتی لەو گروپە تێروریستانە دەکات کە لەلیستی سزاکانی ئەمریکادان".
هەروەها دەڵێن" حکومەتی عێراق بە هێزێکی تەواوەوە لەگەڵ تاران دژی هاوپەیمانە کوردەکانمان کاردەکات و ئەمەش بڕینی بودجە بۆ کوردستان و داخستنی بۆری نەوتی عێراق-تورکیا دەگرێتەوە کە نوێنەرایەتی زۆربەی سەرچاوەکانی ئابووری کورد دەکات".
له به‌شێكی نامه‌كه‌دا ئه‌وه ئاشكرا كراوه كه، سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌كاتی سه‌ردانه‌كه‌ی مانگی رابردووی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمدا بۆ ئه‌مریكا ئاماده نه‌بووه بیبینێت و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بكات.
ئەو نامەیەی لەلایەن سیناتۆرەکانەوە نێردراوە بۆ سەرۆکی ئەمریکا:
سەرۆک بایدن: ئێمە نیگەرانی قووڵی خۆمانتان بۆ دەردەبڕین سەبارەت بە میوانداریکردنی سەرۆکوەزیرانی عێراق محەمەد شیاع سودانی لە کۆشکی سپی لە مانگی نیساندا.
حکومەتی عێراق هێشتا لەژێر کۆنترۆڵی بەرچاوی ئێراندایە و حکومەتی عێراق سێ ملیار دۆلار بۆ هێزەکانی کۆکردنەوەی جەماوەری پاڵپشتیکراو لەلایەن ئێرانەوە دابین دەکات کە ٤ گروپی تیرۆریستی لەژێر سزاکانی ئەمریکادا لەخۆدەگرێت.
ئەم گرووپە تیرۆریستییانە لە دوای ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ەوە بە تەنیا زیاتر لە ١٨٠ جار هێرشیان کردووەتە سەر بوونی ئەمریکا لە کوردستان و بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی سێ سەربازی ئەمریکی و زیاتر لە ١٠٠ بریندار. سەرەڕای ئەمەش ئیدارەی ئێوە بەردەوامە لە پێدانی ئیستسنای حکومەتی عێراق بۆ هاوردەکردنی کارەبا و غازی سروشتی ئێران و هەموو ئەمانەش بە گواستنەوەی دۆلار لە یەدەگی ئەمریکی بۆ عێراق ڕوودەدەن.
لە کاتێکدا بانگهێشتی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکەیت بۆ سەردانی واشنتۆن، ئێوە ڕەتتان کردەوە لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی کوردستان مەسرور بارزانی کۆببنەوە، کە هاوبەشێکی گرنگە و میوانداری زۆرترین هێزەکانی ئەمەریکایە لە ناوچەکەدا.
حکومەتی عێراق بە هێزێکی تەواوەوە لەگەڵ تاران دژی هاوپەیمانە کوردەکانمان کاردەکات و ئەمەش بڕینی بودجە بۆ کوردستان و داخستنی بۆری نەوتی عێراق-تورکیا دەگرێتەوە کە نوێنەرایەتی زۆربەی سەرچاوەکانی ئابووری کورد دەکات. دەبوو سەرنجتان لەسەر بەرەنگاربوونەوەی دەستێوەردانی ئێران لە عێراق و کۆکردنەوەی پشتیوانی بۆ هاوپەیمانەکانمان لە کوردستان بکردایە. پێویستە پێشمەرج بۆ سەردانەکەی سەرۆکوەزیرانی سودان دابنێن، کە دەستبەجێ کردنەوەی بۆری عێراق-تورکیا، بەمەش کوردستان بتوانێت نەوت هەناردە بکات. هەروەها پێویستە داوای ئەوە بکەن کە حکومەتی عێراق دەست بە دابینکردنی بودجەی هەرێمی کوردستان بکاتەوە. لە کۆتاییدا نابێ ڕێگە بە گواستنەوەی دۆلاری ئەمریکی بۆ عێراق نەدەیت تا وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا پشتڕاستی نەکاتەوە کە ئەو گواستنەوەیانە هیچ سوودێکی بۆ ڕێژیمی ئێران و بریکارەکانی لە عێراقدا نابێت.