نرخی زێڕ بەرز دەبێتەوە

ئەمڕۆ یەکشەممە ٣١ی ئازاری ٢٠٢٤ نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم گۆڕانکاری بەسەردا هات و نرخەکەی بەرز بووەوە  و هەر ئۆنسەیەک زێڕ بە دوو هەزار و ٢٢١ دۆلاری ئەمریکی مامەڵەی پێوەدەکرێت. 

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم بۆ ئەمڕۆ بەم شێوەیەیە:

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە (٥٣١) هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٢ بە (٤٨٦) هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە (٤٦٦) هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە (٤٠٠) هەزار دینارە.

جێگای ئاماژەیە ١٠٠ دۆلار بە ١٤٧ هەزار دینار دەشکێنرێتەوە.



PM:12:04:31/03/2024