نرخی زێڕ گەیشتە بەرزترین ئاست لە مێژوودا

ئەمڕۆ دووشەممە، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا گەیشتە دوو هەزار و ٢٦٥ دۆلار، بە درێژایی مێژوو ئەمە یەکەمجارە نرخی زێڕ بۆ ئەو ئاستە بەرزبێتەوە.

هۆکاری سەرەکی بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ بۆ دابەزینی بەهای دۆلار دەگەڕێتەوە، بە تایبەتیش دوای ئەو لێدوانانەی بانکی فیدراڵی ئەمریکا کە ئاماژەیان دەدا بەوەی پلانیان بۆ بەرزکردنەوەی ڕێژەی سوود نییە.

هەرکاتێک بانکی فیدراڵی ئەمریکا ڕێژەی سوود بەرز بکاتەوە، کاریگەریی ڕاستەوخۆ لەسەر بەهێزبوونی بەهای دۆلار و دابەزینی ئەو دراو و کانزایانە دروست دەکات کە لە بەرامبەر دۆلاردا مامەڵەیان پێوە دەکرێت.

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم بۆ ئەمڕۆ بەم شێوەیەیە:

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە (٥٣٢) هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٢ بە (٤٨٧) هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە (٤٧٦) هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە (٤٠٠) هەزار دینارە.

جێگای ئاماژەیە ١٠٠ دۆلار بە ١٤٧ هەزار دینار دەشکێنرێتەوە.



PM:02:16:01/04/2024