محەمەد حەلبوسی سەرۆکی لە کارلابراوی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند" ئێران و بەغداد بەیەک بەرنامە گوشار لە کورد دەکەن و دەیانەویت لەقاڵبی بدەن".
محەمەد حەلبوسی سەرۆکی لە کارلابراوی پەرلەمانی عێراق لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنی ( السومەریەدا) ئاماژە بۆ لە گوشاری لایەنە شیعەکانی نزیک لە ئێران دەکات بەرامبەر کورد و دەڵێت" وا نزیکەی ساڵێكە كوردو بەدیاریكراوی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕوبەڕووی بڕیارە بەسیاسی کراوە یەك لە دوای یەكانی هاوپەیمانی دەوڵەت دەبێتەوە لەلایەن حكومەت و پەرلەمان و دادگای فیدراڵیشەوە ."
حەلبوسی لە درێژەی ئەو چاوپێکەوتنەیدا دەشڵێت " کورد بەڕێکەوتنێکی ئیقلیمی و نێوخۆیی کورد خۆی خراوەتە ژێر گوشارێکی گەورەوە".
هەروەها دەشڵێت " ئەوەی روبەڕوی کورد و پارتی دەبێتەوە رێكەوت نییە و بەمەبەستە، ئیران بۆردومانی هەولێر دەكات و بەغدادیش فشاری سیاسی و دارایی دەكات".
ناوبراو ئاشکرای دەکات " ئەوەی روودەدات رێكەوت و سوتفە نییە بەڵکو ئاڕاستەیەكی بەرنامە بۆ داڕیژراو لە پشتیەوە وەستاوە, پەیوەندی هەیە بە حساباتی كەڵكەبوەوە, ئەوەش كارێكی باش نیە بۆ عێراق".
سەرۆکی لە کارلابراوی پەرلەمان دەشڵێت " گوشارەکانی سەر کورد هەندێكی پەیوەندی بە دۆخی هەرێمییەوە هەیە، ناكرێت لەیەك كاتدا ئێران بۆردومانی هەولێر بكات و بڕیاریش لە بەغدادەوە دەربچێت فشاری دارایی و سیاسی بخاتە سەر هەرێم، ئەمانە وا لێكدەدرێتەوە بەرنامەبێت و پێكەوە گرێدرابن".