ئێوارەی ئەمڕۆ پێج شەممە دوای تواوبوونی کۆنگرەی سۆسیالیست شەڕی لە نێوان چەکدارانی محەمەدی حاجی مەحمود و عەبدوڵای برای روودەدات، عەبدولآ براکەی تۆمەتبار دەکات کە هێرشیان کردۆتە سەر ماڵەکەی، کوژراو بریندار هەیە.
عەبدولآی حاجی مەحمود کوڕی براکەی تۆمەتبار دەکات کە چەکدارەکانی هاتوونەتە سەر ماڵەکەی و ئاربیجیان ناوە بە ماڵەكەیەوەو دەڵێت" ئێوارهی ئهمڕۆ سهرۆكی پارتی سۆسیال دیموكرات به هێزێكی زۆرهوه به دۆشكه و بیكهیسی و ئاڕپیجی هێرشی كردهسهر ماڵهكهم".
دەشڵێت"بهداخهوه كوڕه گهورهكهم برینداره و سەری بەركەوتوەو تا ئێٍستاش شهڕ بهردهوامه".
باس لەوەش دەکات كه هیچ هۆكارێك بۆ هێرشهكه نازانن له خۆڕا هێرشیان كردوه و داوای له سهرۆكی حكومهت و جێگرهكهی و ئاسایش كردوه كه بچنه بهدهم ئهو روداوهوه.
لەلایەکی ترەوە بە پێی زانیارییەکانی " سپی " بریندارێکی ئەو شەڕە گیانی لە دەستداوە.
کوژراوەکە بریندارێکی چەکداری محەمەدی حاجی مەحمود بووەو، لە نەخۆشخانەی شەهید شەوکەت گیانی لە دەستداوە.
سەرەتای شەڕەکە دەگەڕێتەوە بۆ موڵکایەتی یانەی بەختیاری لە سلێمانی و سەرجەم شەڕەکە لەسەر سەروەت و سامانە.
بە پەیوەندی بەو رووداوەوە هێزێکی زۆری ئاسایش لە هەڵبجەو سلێمانییەوە روویان لە گووڵەخانەکردووە بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕەکە.