بەهۆی نەخۆشی ئایدز بزانە چی لە ڕۆبینهۆ کرا

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەکان ڕێوشوێنێکی نوێیان ئاشکرا کرد کە دەسەڵاتداران بەرامبەر ڕۆبینیۆی بەڕازیلی گرتوویانەتە بەر، کە ئێستا سزای ٩ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنراوە بەهۆی تاوانی دەستدرێژی سێکسی  لەلایەن دادگای ئیتاڵیاوە.

 دادگاکە بە زۆرینەی دەنگ  لەگەڵ داواکارییەکی ئیتاڵیایدا کە ڕۆبینهۆ سزاکەی لە وڵاتەکەیدا بەسەر ببات، دوای ئەوەی لە ساڵی ٢٠١٧دا بە تاوانی دەستدرێژیکردنە سەر ژنێکی ئەلبانی کە بیست و سێ ساڵ بوو یانەیەکیان بەڕێوەدەبرد، سزا درا لە میلانۆ، ئاماژەی بەوەدا کە ڕووداوەکە لە ساڵی ٢٠١٣ ڕوویداوە لەکاتێکدا بەرگری لە درێسی میلان کردووە.

 بەپێی ئەوەی ڕۆژنامەی ئاس ڕۆژی شەممە بڵاویکردووەتەوە، یاریزانە بەڕازیلییەکە دەگوازرێتەوە بۆ زیندانی ترێمێمبی ٢ کە نازناوی "زیندانی ناوداران”ی لێنراوە.

 لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ئەم ڕێوشوێنە لەبەر ئەوە هاتووە کە کۆمەڵگەی زیندانەکانی "Tremembe 2" باشترە لە باقی زیندانەکانی ویلایەتی ساوپاولۆ، بەو پێیەی قەبارەکەی گەورەترە، ئەمە جگە لەوەی کوالێتی خۆراک بۆ زیندانییەکان باشترە، و... هاوشێوەی زیندانەکانی تری وەک "کاراندرۆ" نییە، کە گەورەترینە لە ئەمریکای باشوور، یان زیندانی "پێدرینهاس" کە زیندانەکانن لە دۆخێکی زۆر خراپدان، کە شەڕی باندەکان و پەتاکانی وەک ئایدز یان سیل تێیدا بڵاوبوونەتەوە.

 ڕۆبینهۆ ناچار بوو گرێبەستەکەی لەگەڵ سانتۆس هەڵبوەشێنێتەوە لەبەر ڕۆشنایی ئەو فشارەی کە بەهۆی سزادانییەوە لەسەر تیپەکە دروستبوو.

 ڕۆبینهۆ لە ساڵی 2002 لە یانەی سانتۆس دەستی بە یاری تۆپی پێی کردووە، لە ساڵی 2005 پەیوەندی بە یانەی ڕیال مەدریدەوە کردووە، دواتر لە ساڵی 2008 تا 2010 لەگەڵ یانەی مانچستەر سیتی لە ئینگلتەرا یاری کردووە، هەروەها بۆ ماوەی چوار ساڵ تا ساڵی 2014 لە میلان یاری کردووە، هەروەها لە چین یاری کردووە لەگەڵ یانەی گوانگژۆ ئێڤەرگراند.


PM:09:33:06/04/2024