بڕیاری لێخۆشبوونی كرێی كارەبا چووە بواری جێبەجێكردنەوە

كارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت" لێخۆشبوونی ٢٠%ی كرێی كارەبا لە مڕۆوە چووە بواری جێبەجێكردنەوە". 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی، ئەمڕۆ یەکشەممە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" ئەمڕۆ سکرتایەتی ئەنجومەنی وەزیران بە نوسراوی ژمارە (٤٦٥٠) بڕیاری لێخۆشبوون بەرێژەی ٢٠%ی پارەی كرێی كارەبای سەر بەشداربووانی ئاراستەی وەزارەتی کارەبا كرد و داواشیكردووە بڕیارەكە لە رۆژی گشتاندییەوە لە ئەمڕۆ ٧ی نیسان بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، لێخۆشبوونەكە لە كۆبوونەوەی ژمارە (١٢٨)ی رۆژی ٢٧ی مانگی ڕابردووی ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری لێدرا و بەپێی نووسراوەكەی كارەبای سلێمانی، تا ئاسایی بوونەوەی بارودۆخی ناهەمواری دارایی لە هەرێم كاری پێدەكرێت.


PM:06:59:07/04/2024