سبەینێ مامۆستایانی وانەبێژ شایستە داراییەکانى مانگى یەک وەردەگرن

بڕیارە سبەینێ دووشەممە ٨ی نیسانی ٢٠٢٤ شایستە داراییەکانی مامۆستایانی وانەبێژ بۆ مانگى کانوونی دووەمی ئەمساڵ دابەشبکرێت. 

هونەر جەمال وتەبێژى وەزارەتى دارایى و ئابوری هەرێم، ئەمشەو یەکشەممە لە لێدوانێکدا بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە" سبەینێ دەست بە دابەشکردنی شایستە داراییەکانی وانەبێژان بۆ مانگى یەکى ئەمساڵ خەرجدەکرێت کە بڕەکەى ملیار١٤  دینارە". 

لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە ٣٥ هەزار  مامۆستای وانەبێژ هەیە کە مووچەی مانگانەیان لە نێوان ٢٥٠ هەزار بۆ ٤٠٠ هەزار دیناردایە.


PM:10:53:07/04/2024